لەقلەقێک لە سێ ساڵدا 22 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت لە نێوان باکووری کوردستان و وڵاتانی کەنداو

شەیری بکە لە:
لەقلەقێک لە سێ ساڵدا 22 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت لە نێوان باکووری کوردستان و وڵاتانی کەنداو

دیمەنی لەقلەقێک و شوێنی فڕین و هاتووچۆی

ئاڤا نیوز

لەقلەقێک لە ماوەی سێ ساڵدا 22 هەزار کیلۆمەتری بڕیوە، کە ساڵانە نزیکەی حەوت هەزار و 300 کیلۆمەتر زیاتر دەبڕێت. ئەم لەقلەقە، کە لە ساڵی 2022 لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆوە لە باکووری کوردستان GPSـی بۆ بەستراوە، گەشتێکی دوور و درێژی ئەنجامداوە بەسەر چەندین وڵاتدا و ئێستا لە ناوچەیەکی ئاویی کەنداو گیرساوەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2022 مامۆستایەکی زانکۆ بە ناوی قەرەئەحمەد چۆبان، لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان، هەوڵێکی زانستی گرنگی دا. ئەو GPSـی بۆ بێچووە لەقلەقێک بەست، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە جووڵەی لەقلەقەکان، ئاڕاستەی گەشتەکانیان، توانای فڕینیان و ئەو شوێنانەی کە بۆ زاوزێ و خۆراک دەستنیشانیان دەکەن.

لەو کاتەوە، ئەم لەقلەقە گەشتێکی سەرسوڕهێنەری ئەنجامداوە، بە شێوەیەکی بەردەوام هاتووچۆی لەنێوان باکووری کوردستان و وڵاتانی کەنداو کردووە. لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵدا، ئەم لەقلەقە 22 هەزار کیلۆمەتری بڕیووە.

گەشتی ئەم لەقلەقە لە باکوورەوە دەستیپێکردووە بەرەو وڵاتانی کەنداو، بە تایبەت عێراق و کوێت. لە ڕێگای گەشتەکەیدا، بە ئاسمانی وڵاتانی ئازەربایجان، ئەرمینیا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا فڕیوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی GPSـەکە، بەرزترین ئاستی فڕینی ئەم لەقلەقە پێنج هەزار و 553 مەتر بووە و خێراترین فڕینیشی 110 کیلۆمەتر بووە لە سەعاتێکدا.

لێدوانی فەرمی: قەرەئەحمەد چۆبان، مامۆستای زانکۆ، ڕایگەیاند "ئێستا ئەم لەقلەقە لە ناوچە ئاوییەکی کەنداو لەنێوان عێراق و کوێت گیرساوەتەوە." لە ڕێگەی ئەم GPSـەوە، چرکە بە چرکە زانیاری ورد لەبارەی جووڵەکانی لەقلەقەکە کۆدەکرێتەوە، لەوانە ئەو شوێنانەی کە هێلانە دروست دەکات و دەمێنێتەوە، شوێنی خۆراکدانی و ئەو کاتانەی کە زاوزێ دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ