چێشتخانە گەڕۆکەکەی هەولێر ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات

شەیری بکە لە:
چێشتخانە گەڕۆکەکەی هەولێر ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات

ئاڤا نیوز

چێشتخانەی گەڕۆکی UK PIZZA کە لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیا ڕەانەی سنووری چەمچەماڵ کرا، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی خواردن بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاو دەکات و یەکەم پیتزاش بە ئەسما هێمن دەدات.

وێنە گەورەکە: لەماوەی سێ ڕۆژی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی سنووری چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش، هاونیشتمانیان سەدان تۆن جلوبەرگ، دۆشەک و بەتانی، خواردن، نەوت و پێداویستی ناوماڵیان بۆ زیانلێکەوتووانی ئەو سنوورە هێناوە بۆ هەڵمەتی ئاڤا میدیا، هاوکارییەکانیش بەشێکی زۆری ڕەوانەی ناوچەکانی زیانلێکەوتووی لافاو کراون و بەسەر خەڵکی زیانلێکەوتوو دابەش کراون، هەڵمەتەکەش بەردەوامە.

زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا گوتی: چێشتخانەی گەڕۆکەکە دوێنێ گەیشتووەتە سنووری چەمچەماڵ و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات بەسەر خەڵکی زیانلێکەوتووی سنوورەکە، یەکەم پیتزاش بە ئەسما هێمن دەدات.

ئەسما هێمن، ئەو کچەیە کە لە ڕووماڵەکەی ئاڤا وتی دوو ڕۆژە نانمان نەخواردووە و حەزم لە پیتزایە.

لێدوانی فەرمی: سەنار کەریم خاوەنی چێشتخانەکە بە ئاڤای گوت: دەمانەوێت هاوشان لەگەڵ گەیاندنی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا، خواردن بگەیەنین بەو هاونیشتمانیانەی تووشی زیانبوون و ئێستا ناتوانن لەماڵەوە خواردن ئامادە بکەن،  چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبین و ڕۆژانە بە بەهای 15 بۆ 20 ملیۆن دینار خواردن بەسەر هاونیشتمانیان دابەش دەکەین.

زانیاریی زیاتر: ئەو چێشتخانە گەڕۆکە هاوکات لەگەڵ دروستکردنی خواردن، ژمارەیەک ماتۆری دیلیڤەری لەگەڵ خۆی بردووە و لە ڕێگەیانەوە خواردن بۆ ئەو ماڵانە دابین دەکات کە دوورن و ناتوانن بە ئاسانی خواردن وەربگرن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ