لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ئیسرائیل ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ئیسرائیل ڕووبەڕووی گوشار دەبێتەوە

دیمەنی غەززە. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە بەردەوامە لەم چوارچێوەیەدا ئیسرائیل ڕووبەڕووی گوشاری ئەمریکا دەبێتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات دەست بە قۆناغی دووەمی ڕێكکەوتنی ئاگربەست بکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا، حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهۆ بەردەوامە لە دواکەوتن بۆ هەنگاونان بەرەوە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم بە دووری ماوەتەوە، تا ئێستا هیچ وڵاتێک ڕەزامەندی نیشان نەداوە پەیوەندی بە هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتییەوە بکات کە بڕیارە بەپێی ڕێککەوتنەکە لە غەززە جێگیر بکرێن.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بزووتنەوەی حەماس پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست دووپاتکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ