وەزیری دەرەوەی سووریا و هاوتا ئەمریکییەکەی گفتوگۆ لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی سووریا و هاوتا ئەمریکییەکەی گفتوگۆ لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاریان محەممەد

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی سووریا و هاوتا ئەمریکییەکەی، جەخت لە گرنگیی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات دەکەنەوە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدا و ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەشیان تاوتوێ کرد کە جێی بایەخی هەردوو وڵاتە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا پرسە و سەرەخۆشییان لە یەکتر کرد سەبارەت بە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی تەدموور و جەختیان لەوە کردەوە، ئەم کردەوە ترسنۆکانە هەوڵێکە بۆ شێواندنی پەیوەندییە نوێیەکەی نێوان سووریا و ئەمریکا، هاوکات گرنگترین دۆسیە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بیرهێنرانەوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا نیگەرانیی قووڵی خۆی بۆ ئەو کارەساتە دەربڕی و بە ئاڵنگارییەکی نوێی ناوبرد لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا. جەختی لە گرنگیی کارکردنی شانبەشانی نێوان سووریا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی کردەوە، لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا، بە ئامانجی پتەوکردنی هەوڵە هاوبەشەکان لەم بوارەدا.

هاوکات، شەیبانی پەیامی هاوخەمیی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری گەیاندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

لەبەرامبەردا: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی سووریا لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، بە تایبەت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چەسپاندنی سەقامگیری و بەشداریکردن لە ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ بووژانەوەی ئابووری، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا بکات و ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ