
دیمەنی داچاندنی زەوی بە گەنم
ئاڤا نیوز
بەهۆی دوایین شەپۆڵی بارانبارین کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەی داوە و مەترسی قۆناغی دواکەوتنی چاندن لە هیچ شوێنێک نەماوە.
وێنە گەورەکە: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ بڕێکی زیاتر باران باریوە، بەهۆی ئەو شەپۆڵەی بارانبارین کە لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، ڕێژەیەکی زۆر باران باریوە بە ڕادەیەک کە مەترسی قۆناغی دواکەوتنی چاندن له هیچ شوێنێكی هەرێمی کوردستان نەماوە، ئەمەش لەکاتێدایە ساڵی ڕابردوو تاوەکو کۆتایی مانگی 12 جووتیاران لە چاوەڕوانی بارانبارین بوون بۆئەوەی دەست بە چاندن بکەن.
لێدوانی فەرمی: هیوا عهلی، وتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ تا ئێستا ڕێژەی بارانبارین زۆرباشە و لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەی داوە، لەو شوێنانەش ئەگەر پەڵەی نەدابێت ئەوا مەترسی قۆناغی دواکەوتنی چاندن نییە، زۆرترین ڕێژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بووە، کەمترین ڕێژەی بارانبارینیش لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی ههرێمی كوردستان، جیاوازی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی ڕابردوو بەمشێوەی خوارەوەیە:
٠ هەولێر: ئەمساڵ 73.2 ملم باران باریوە، ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە 32 ملم باران باری بوو.
٠ سلێمانی: ئەمساڵ 258.7 ملم باران باریوە، ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە 145.3 ملم باران باری بوو.
٠ دهۆک: ئەمساڵ 124.2 ملم باران باریوە، ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە 27.6 ملم باران باری بوو.
٠ هەڵەبجە: ئەمساڵ 224.3 ملم باران باریوە، ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە 204.8 ملم باران باری بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە وردەکاریی هێرشەکانی کۆبانی بڵاوکردەوە
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین سەرپێچیكار لە سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر دەكرێن
- ژینگە
- 25 کانوونی دووەم
عێراق زیاتر لە نیوەی زەوییە بەپیتەکانی بۆ کشتوکاڵ بەکارناهێنێت
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت






