كهشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 12 کانوونی یەکەم

دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕپچڕ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
وێنە گەورەکە: لەسەرەتای ئەم هەفتەیە دوو شەپۆلی بارانبارین لە دەریای سوور و سپییەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە. ئەمڕۆ شەپۆلێکی دیکەش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و سبەی لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکە کۆتایی دێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بهڕێوهبهرایهتیی كهشناسیی ههرێمی کوردستان له ڕاگهیێنراوەکەیدا ئاماژهی بهوهداوە، "ئهمڕۆ ههینی 12-12-2025، ئاسمان بە گشتیی هەوری تەواو دەبێت، هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت. هەروەها پلهكانی گهرما بە 1 تـا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و بە ئاراستهی باشووری خۆرههڵات دەبێت، هەروەها مهودای بینین لهنێوان 6 بۆ 8 كیلۆمهتر دهبێت.
- سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی شەممە 13-12-2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان. هەروەها لە ناوچە سنورییەکان بەفربارین دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی شەودا کۆتاییان دێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بەنداوەكان: ئەمساڵ دوو ئەوەندی پارساڵ ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكان
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






