ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى گهڕهكی تووهسپی لە سلێمانى بێ خزمەتگوزارین
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گەڕەکی تووەسپی لە شاری سلێمانی، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە ژیانێکی سەخت بەسەر دەبەن. لە کێشەی نەبوونی ئاوەڕۆی گونجاو و خراپی شەقامەکانەوە تا گرفتی کەمئاوی بەردەوام و نەبوونی قوتابخانە، جگە لەمانەش کێشەی تاپۆنەکردنی خانووەکانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سدیق موسا، یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە، بە نیگەرانییەوە باس لە بێبەشبوونیان لە هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەک دەکات و بە ئاڤای وت، لە وەرزی زستاندا، شەقامەکانی گەڕەکەکە دووچاری لافاو دەبن، تا ئەو ڕادەیەی ئاو دێتە ناو ماڵەکانمان. شەقامەکان "زۆر خراپن" و "تەنانەت ڕازیین بەوەی قیرمان ناوێت، تەنیا بۆمان چەوڕێژ بکەن، ئەوەشمان بۆ ناکەن."
لەلایەکی دیکەوە: دانیشتووانی گەڕەکەکە لە هەموو وەرزەکاندا گرفتی کەمئاوییان هەیە و ناچارن ئاو بکڕن، چونکە تا ئێستا تۆڕی ئاویان بۆ ڕانەکێشراوە. کێشەیەکی تری پەروەردەییشیان هەیە، ئەوەش ئەوەیە کە منداڵەکانیان لە کابینەدا دەخوێنن.
هەرچەندە چوار ساڵ پێش ئێستا بەڵێنیان پێدراوە خانووەکانیان بۆ تاپۆ بکەن، بەڵام ئەم بەڵێنە جێبەجێ نەکراوە. ئەمەش وای کردووە کە هاوڵاتیان نەتوانن خانووی نوێ دروست بکەن یان خانووەکانیان نۆژەن بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت تۆفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "گەڕەکی تووەسپی ئێستا لەسەر شارەوانی دەوروبەرە، بڕیارە بگوازرێتەوە بۆ سەر شارەوانی سلێمانی. گەیاندنی خزمەتگوزاریش پەیوەستە بە دابینکردنی بودجەوە. بودجە هەبێت بەپێی پارە خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون





