ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەراسانكردنی منداڵان ڕادەهێنرێن
- هەواڵ
- 23 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە خولەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی شارەزاكردنی ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو تاوانبارانەی لەڕێگەی ئۆنلاین و تەكنەلۆژیاوە مامەڵەی خراپ لەگەڵ منداڵان دەكەن و لەڕووی گێچەڵی سێكسییەوە هەراسانیان دەكەن، خولێكی ڕاهێنان بۆ ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەندی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی پێنجشەممە 23-10-2025، خولێكی بەهێزكردنی ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی خراپ مامەڵەكردن و هەراسانكردنی سێكسیی منداڵان بەكۆتاهات كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەكادیمیای سەركردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ و بە بەشداری نوێنەری ڕێكخراوی SEED، ڕێكخرابوو.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند، خولەكە بۆ ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان ڕێكخرابوو كە جێبەجێكارانی یاسان و كاری ڕۆژانەیان پەیوەستە بە تاوانی دژ بە منداڵان.
د. هێمن میرانی دەڵێت: لە خولەکە باس لە چۆنیەتی كاركردن لەگەڵ قوربانییانی تووندوتیژی و هەراسانی سێكسی كرا، هاوكات چوارچێوەی یاسایی تاوانی توندوتیژیی سێكسی دژ بە منداڵان و ڕێگا و شێوازەكانی یارمەتیدانی قوربانییان تاوتوێ كرا، بەجۆرێك؛ قوربانی چەقی سەرنج بێت و ڕەچاوی لایەنی دەروونی بكرێت.
بۆچی گرنگە: بەهێزکردنی توانا و لێهاتوویی ئەفسەران و كارمەندانی پەیوەست بە بابەتە تاوانییەكان و شارەزاكردنیان بەو تاوانانەی كە بەشێواز و ئامرازی سەردەمیانە دەكرێن، گرنگی و بایەخێكی زۆری هەیە، بۆ ئەوەی ئەفسەران ئاسانتر لێكۆڵینەوە لە كەیسە تاوانكارییەكانی پەیوەندیدار بە خراپ مامەڵەكردن و هەراسانی سێكسی دەرهەق بە منداڵ بكەن و بە شارەزایی ڕووبەڕووی ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
25 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە




