نێچیرڤان بارزانی: ههناردهكردنهوهى نه‌وتى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه
- کوردستان
- 18 شوبات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - بهريس ئهكينجى، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. هەردوولا باسيان له ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ ههناردهكردنهوهى نه‌وتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بهريس ئهكينجى، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى هاريكاريى هاوبهشيان له بوارى وزه و به‌ڕێوه‌بردنى ئاودا تاوتوێ كرا، ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييهوه.
- هه‌ردولا هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراقييان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند كه ڕێگه بۆ دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات. له‌مباره‌يه‌وه باسيان له ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ ههناردهكردنهوهى نه‌وت و سوود و لێكه‌وته ئهرێنييهكانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
- نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و به سوودى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا دووپات كرده‌وه.
- بهريس ئهكينجى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى به لێكگهيشتنى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگيرييه‌كى توركياى بۆ پرۆسه‌كه دووپاتکرده‌وه، ده‌رباره‌ى دۆسييه‌ى ئاويش، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نيشاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە کوردستانییەکان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوتاری سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە کوردستانییەکان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوتاری سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هەولێر بەردوامە لە سەرسامکردنی جیهان






