سەرۆک بارزانی: سیاسەتی خۆسەپاندن لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتوو نەبووە
- هەواڵ
- 18 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، لەمیانەی بەشداریکردن لە شەشەمی کۆڕبەندی مێپس، وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، عێراق لەسەر بنەمای هاوبەشی دامەزرا، بەڵام بەرامبەر ئەوە کیماباران کراین، نابێت ئەو کێشە و گرفتانەی ئێمەت تێدا ژیاین بۆ نەوەی داهاتوو جێبهێڵین.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی، ناوەخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز، شەشەمی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک دەستیپێکرد، سەرۆک بارزانی و سەرکردە باڵاکانی عێراق وتاریان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی لەپرۆسەی هەڵبژاردن و لایەنە سەرکەوتووەکان جەختی لەوەکردەوە کە هیچ کاتێک سیاسەتی خۆسەپاندن نە لە عێراق و نە لە هیچ ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتوو نەبووە، پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین دەوڵەتی دامەزراوەیی دروست بکرێت."
سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن نەشاردەوە و گوتی ، "یاسای هەڵبژاردن هیچ دادوەرییەکی تێدا نیە."
سەرۆک بارزانی لە وتارەکەی ئەمانەشی گوت:-
ــ خەڵکی عێراق لە دروشم بێزار بووە و خزمەتگوزاری دەوێت.
ــ گەورەترین مەترسی ماددەی هۆشبەرە و پێویستە لە سەرتاسەری عێراق ڕووبەڕووی ببینەوە، پێویستە هەماهەنگی زۆر لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ماددەی هۆشبەر.
ــ لە کوردستان شانازی بە فەرهەنگی بەیەکەوە ژیان دەکەین و پێویستە لە عێراق فەرهەنگی بەیەکەوەژیان جوانتر بکەین.
ــ خزمەتگوزاری بۆ هەموو شارەکانی عێراق وەک یەک پێویستە، خەڵک لە دروشم بێزاربووە و خزمەتگوزاری دەوێت.
ــ دەستووری عێراق پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێکخستووە، هیوادارم هەڵبژاردن ببێتە چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوانمان.
ــــ پێویستە ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت و دوانەخرێت.
ــ داعش ماوە و پێویستیمان بە هاوکاری هاوپەیمانانە.
ــ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






