
وێنەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەدات، دەستنیشانکردنی هەولێر بە یەکەم شوێن لە ئاسیا بۆ پێویستیی سەردانکردنی، بەڵگەیە بۆ میواندۆستی و گەرموگوڕی شارەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ماڵپەڕی سی ئێن تراڤلەر گۆڤارێکی گەشتیاریی ئەمریکی، هەولێر بەیەکێک لەو شارە گەشتیاریانە دادەنێت کە پێویستە گەشتیاران لە سەرانسەری جیهان سەردانی بکەن، ئەو ماڵپەڕە بە یەکێک لەباشترین شوێن بۆ گەشتکردن دادەنێت و نووسیویانە هەولێر ئەو شارەیە پێویستە بۆ ساڵی داهاتوو سەردانی بکەیت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە سەرسامکردنی جیهان. دەستنیشانکردنی بە یەکەم شوێن لە ئاسیا بۆ پێویستیی سەردانکردنی لە ساڵی 2026 بەڵگەیە بۆ میواندۆستیی و گەرموگوڕی و هەزاران ساڵەی مێژووەکەی."
ئەمەش بزانە: ماڵپەڕەکە هەولێر بە شوێنێکی ئارام و دەوڵەمەند بە میراتی کولتووری و جوانی سروشتی، لەگەڵ دانیشتووانی هەمەچەشنی نەتەوەیی و بە ناسنامەی کوردایەتی وەسف کردووە. هاوکات باس لە ڕۆڵی ڤیزیت کوردستان کراوە کە دەستپێشخەرییەکی کەرتی تایبەتە، بە هەنگاوێکی سەرەکی بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەران دادەنێت، بە ئامانجی ڕاکێشانی 20 ملیۆن گەشتیار بۆ ناوچەکە تا ساڵی 2030.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






