
بینای دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی دادبینی بۆ سکاڵایەک بکات کە لەسەر وەزیری دادی عێراق تۆمارکراوە و داوا دەکرێت زمانی کوردی بۆ ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی زیاد بکرێت.
وێنە گەورەکە: هاووڵاتیەک بەناوی خالید مستەفا حوسێن لە سکاڵاکەیدا چوار داواکاری خستوەتە بەردەست دادگای فیدڕاڵی و داوا دەکات بەدەر لە زیادکردنی زمانی کوردی، ئەو ژمارانەی کە پێشتر ڕۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی و لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەواو بکرێن و بڵاوبکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: داواکاری سێیەم بریتیە لە پابەندکردنی لایەنی پەیوەندیدار بە زیادکردنی زمانی کوردی بۆ پێگەی فەرمی یاسادانانی عێراق بەهەمان شێوەی زمانی عەرەبی، لە داواکاری چوارەمدا سکاڵاکار دەڵێت، لە بەرگی ڕۆژنامەکەدا بە پیتی کوردی نوسراوە ( ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی) بەبێ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕاست وەرگێڕانی بۆ بکرێت.
باکگراوند: بەپێی دەستوری هەمیشەیی عێراق لە ماددەی چوارەم بڕگەی یەکەم ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، زمانی عەرەبی و کوردی زمانی فەرمی وڵاتە، هەروەها لە ماددەی چوارەم و دووەم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەبێت هەردوو زمان لە ڕۆژنامەی فەرمی و نوسراوەکانی دەوڵەتدا بەکاربهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




