سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونێکی وردی ئاڤا میدیا دەرکەوتووە 10 هەزار فەرمانبەر بە گەندەڵی یان بە نایاسایی پلەیان پێدراوە. هاوکات لەگەڵ ڕێكخستنەوەی پلە وەزیفییەكان، ئەو فەرمانبەرانە پلەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ناونیشانی وەزیفی لەنێوان فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە، تەنیا ئەو ناونیشانانەی هێشتا یاسای پێویستیان بۆ دەرنەكراوە، لیژنەیەكی هاوبەشی ڕاژەی گشتی بەیەكەوە كاردەكەن لەگەڵ بەغدا بۆ دەستنیشانكردنی جیاوازییەكان لە ناونیشانی وەزیفی و هاوتاكردنییان.
ئەم چەند ڕۆژە باس لە ئەوە دەكرێت كە لەگەڵ ڕێكخستنەوەی پلە وەزیفییەكان پلەی هەزاران فەرمانبەر كە بە زیادەوە پێیان دراوە وەردەگیرێتەوە، دەشڵێن هەزارانی دیكە پلەی وەزیفیان دەوەستێت و بەرز ناكرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی باڵا لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- هەر كەسێك پێشتر بە نایاسایی و یاخود بە نەزانی پلەی پێدرابێت، ئێستا پلەكەی لێ وەرناگیرێتەوە، بەو پێیەی پێچەوانەی یاسایە و بنەمایەكی یاسایی هەیە كە دەڵێت "مافی بەدەستهاتوو، ناسەنرێتەوە".
- لە ماوەی ڕابردوو، پێداچوونەوە بە گشت پلە وەزیفییەكان كراوە، هەر وەزارەتێك لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەند و پسپۆڕی خۆی، پێداچوونەوەی بە دۆسیەی كەسی سەرجەم فەرمانبەران كرد، بۆ دڵنیابوونەوە لە دواهەمین بڕوانامەی بەدەستهاتووی فەرمانبەر و ئەو پلە و سەرمووچانەی وەریگرتووە تا چەند بنەمای یاسایی هەیە، لە ئەنجامدا 10 هەزار پلەی وەزیفی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و پێشتر بە نایاسایی پلەیان وەرگرتووە و دەبووایە لێیان وەربگیرێتەوە، بەڵام ڕێكارەكانمان وەستاندووە، بەهۆی ئەوەی نزیكەی 10 ساڵە پلە بەرزكردنەوە وەستاوە، ئێستا ناكرێت پلەیان لێ وەربگیرێتەوە، چونكە ئەگەر پلە بەرزكردنەوە نەوەستابا ڕەنگە زۆربەیان بەو 10 ساڵە هەمان ئەو پلە وەزیفییەیان بەدەستهێنابا.
- ئەمجارە مەبەستمانە لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی پلە بەرزكردنەوە ئەو ناونیشان و پلە وەزیفیانە ڕێكبخەینەوە، ئەوەش بە كۆی گشتی پرۆسەكە پێویستی بە دابینكردنی داراییە، چونکە 330 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە، ئەگەر ئەمساڵ نەماتوانی ئەمە بكەین و بڕە پارەیەكی زیادە دابنێین لە بودجەی ئەمساڵی عێراق، ئەوە ناچارین ساڵی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە تەرخان بكەین كە بۆ گەڕاندنەوەی پلە بەرزكردنەوە پێویستە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیكەی 10 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەستاوە، هۆكاری سەرەكیی ئەمەش نەبوونی پارەی پێویستە، حكومەت دوو پلە بۆ سێ پلە قەرزاری فەرمانبەرانی شارستانییە، بەڵام پلە بەرزكردنەوەی سەربازی بەتەواوی دراوە و مافیان نەفەوتاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نرخی خانووبەرە بەرزدەکاتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی شاندی دەم پارتی دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەک ئێندەنوزیای هەژاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نرخی خانووبەرە بەرزدەکاتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی شاندی دەم پارتی دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە نۆ پرۆژەی ئاو خەرج دەکرێت