
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کێڵگەیەکی نەوت
ئاڤا نیوز
وەزیری وزەی تورکیا ئاشکرای دەکات، عێراق سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هەرێـمی کوردستانەوە تا ئێستا پەیوەندیی پێوەنەکردووین.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، ڕۆژی 2ی شوبات پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئالب ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ی ڕایگەیاند: عێراق هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق - تورکیا نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: لە دووشەممەی ڕابردوو، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا، نەوتی هەرێـمی کوردستان بۆ دەرەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە، لەمەودوا بەغدا ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 17ی ئەم مانگە، شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەولێریان کرد، لەگەڵ بەرپرسان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.
لە لایەکی دیکەوە: پێشتر، كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، ئەگەر هەیە تا کۆتایی مانگی 3ـی داهاتوو، هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێبکاتەوە تەنیا پێویستی بە ڕەزامەندی تورکیا هەیە.
باکگراوند: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023، بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە






