ئەم هەفتەیە جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان دەکەنەوە
- کوردستان
- 23 شوبات

جووتیارانی گوندی شەناغە لە سەر زەوییەکانیان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای هەفتەیەک لە ڕێگریکردنی سوپای عێراق، لە جووتیارانی کوردی سنووری کەرکووک لە کێڵانی زەوییەکانیان، ئەم هەفتەیە دەست بەکێڵانی زەوییەکانیان دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری کەرکووک سەرقاڵی کێڵانی زەوییەکانیان بوون بەمەبەستی داچاندنی گەنم و جۆ، هەر زوو هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر ئەو جووتیارانە و ویستی کارەکانیان پێ ڕابگرن، بەهۆی ئەوەی سوپا توندوتیژی بەکارهێنا، هەر زوو دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.
وێنە گەورەکە: نزیکە وەرزی داچاندنی گەنم کۆتایی بێت، هێشتا بەهۆی کێشەی زەوی و زار و ڕێگرییەکانی سوپا هەزاران جووتیار لە سنووری کەرکووک نەیانتوانیوە زەوییەکانیان بە گەنم دابچێنن، کە ئەمەش زیانێکی زۆری ماددیان لێدەدات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە ئاڤای گوت، "چاوەڕێین ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و نووسراو بۆ سوپا بێت کە ڕێگری لە جووتیاران نەکات بۆ کێڵانی زەوییەکان، ئەگەر تا ئەو کاتە نووسراو نەهات، هەڵوێستی دیکەمان دەبێت."
ئەمەش بزانە: جووتیارانی شەناغە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوویان وەک دوایین مۆڵەت داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوەکو ڕێگەیان بدەن زەوییەکانیان بکێڵن و کێشەکان چارەسەر بکەن. ئەوان دەڵێن دوای ئەو مۆڵەتە ڕاستەوخۆ دەست بە کێڵانی زەوییەکان دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





