
نووسینگەی دەرکردنی پاسپۆرتی سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی نۆرەی پاسپۆرت دابنێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ڕایگەیاند: سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە، هاووڵاتیان دەتوانن نۆرە بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەر چوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر دابنێن.
-نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر.
-نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر.
-نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران.
-نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت، لە ڕێگای مۆبایلەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، یان لە رێگای ویبسایت دەتوانن نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێنن، کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەیت، لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە، لە مۆبایلەکەت ھەلیگرە، رۆژی سەردانیکردنت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت بەکاردێت.
بۆ دەرکردنی پاسپۆرت چیمان پێویستە؟
-کارتی بانکی، ماستەر کارد یان ڤیزا کارد پێ بێت لەکاتی سەردانیکردن و بەناوی خۆت بێت، پارەی بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.
-کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
-ئەو ھاوولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە، پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەی لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت.
-بۆ خوار 18 ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی و وەرگرتنەوە.
لێرەوە دەتوانن نۆرە بگرن: کلیک بکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






