
لەپێشتر ئەوەی بینیومانە ستۆدیۆی هەواڵی تەلەڤیزیۆن، تەنها بۆ بێژەران و هەندێکجاریش بۆ میوانێک یان دووان بووە، ئاڤا هات و ئەو دەقەی شکاند، ڕێچکەیەکی نوێی گرتەبەر، هەر ناوبەناو دەرگای ستۆدیۆی هەواڵ دەخاتە سەرپشت و (خەڵک) و هاووڵاتیی سادە خۆیان دەکەن بەژووردا و دەبنە خاوەن ماڵ، بێژەر دەبێتە میوان، کامێرامان خزمەت دەکەن، تەکنیکارانی کۆنترۆڵ و پەخش دەکەونە ئینزاری پلە چوارەوە.
ئەمشەو بە دەیان خانەنشینی ژن و پیاو، مەدەنی و سەربازی، کۆن و نوێ، لە هەموو شارەکانەوە هاتنە ناو ستۆدیۆی ئاڤا، دەیانی تر لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە چەند هۆڵێکدا کۆبوونەوە، بە دەیان هەزاری تریش لە ماڵی خۆیانەوە چاویان لەسەر شاشەی ئاڤا بوو، تەنها گوێ نا ، دڵیشیان لای ئاڤا بوو.
بە سەری سپی و ناوچەوانی پڕ لە چرچیی ڕۆژگارەوە، بەپشتی کووڕی ژێر باری سەختی ژیانەوە، بە چاوی کزی پڕ لە ئومێدی کوژاوەوە ، بە پۆشاکی سادەوە، هەندێک ئەفەندی و هەندێک بە جامانە و شەرواڵ و مرادخانییەوە، هەندێک بە پۆشاکی مۆدە و هەندێک بە پۆشاکی کوردییەوە، هەندێک بە پرچی سپی و هەندێک بە لەچکەوە، ئارام ئارام بە چەند ڕیزێک ناو ستۆدیۆی ئاڤایان پڕ کردبوو.
مایکرۆفۆن بەسەر میوانە خاوەن ماڵەکاندا دەگەڕا، هەر کەس دەردە دڵی خۆی دەکرد، چیرۆکی پڕ لە کێشەو پڕ لە ئازار، هەنسک و هەناسەبڕکێ و گەرووی پڕ تاسەی دواکەوتن و خاوی و هەڵەی مامەڵەکانی خانە نشینییان، هەناسەی ساردی ئەو خەڵکە ماندووە لەداخی کەمی و بێ سەرووبەری و ناڕوونیی سیستمی هەژمارکردنی مووچەی خانەنشینی، بۆ یەکەمجار بوو ڕاستەوخۆ هاووڵاتییان لە ناو ستۆدیۆ و لە دەرەوەی ستۆدیۆوە بەشێک لە ئاخ و داخی دڵی شکاویان، بەدەنگی بەرز داوای دادپەروەری و پێزانین و گێڕانەوەی مافی ڕەوایان بکەن.
ئومێدم زۆرە چیتر میدیای کوردی هەموو تواناکانی خۆی تەرخان نەکات بۆ خزمەتی حیزب و گەمەی سیاسی و چەواشەکردنی ملیۆنان خەڵکی سادە، ئومێدم زۆرە ئەم ڕێچکەشکێنییەی ئاڤا بەردەوام بێت و دیواری نێوان خەڵک و میدیا داڕمێت، میدیا بە ڕاستی ببێتە میدیا خەڵک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
20 تشرینی دووەم

سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
20 تشرینی دووەم

مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
19 تشرینی دووەم

لە دیدگاوە بۆ واقیع: چۆن هەولێر پێشەنگایەتی گۆڕانکاری ژینگەیی کوردستان و عێراق دەکات
16 تشرینی دووەم

پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
13 تشرینی دووەم

دهۆک و واسیت؛ جیاوازیی نێوان هەراجی دەنگی هاونیشتمانیان و ستراتیژی نیشتمانی
12 تشرینی دووەم

بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەتەکێتی وتاردان
10 تشرینی دووەم

سەرۆكوەزیرانی هەمووان ڕێگەنادات مەشخەڵی "نەورۆز" بكوژێتەوە
4 تشرینی دووەم
فیستیڤاڵی هەنار ژیاندۆستیی و مەزنی شارێک نیشاندەدات
2 تشرینی دووەم

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
1 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
سوودانی و وەلانانی لووتبەرزی !
- بیروڕا
- 19 تشرینی دووەم
مێپس پەیامی كوردستانی گەیاندە هەمووان
- بیروڕا
- 13 تشرینی دووەم
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان






