نەتەوە یەکگرتووەکان: ژیانی ئافرەتان بەهۆی ژینگەی ئینتەرنێتەوە لە مەترسیدایە
- جیهان
- 8 ئازار

وێنەی کچێک لە کاتی بە کارهێنانی ئینتەرنێت. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافەکانی ئافرەتان و کچان بەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکان لە ژینگەی ئینتەرنێتدا لە مەترسیدان.
چیرۆکی سەرەکی: بە بۆنەی 8ـی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری مەترسیداری ئافرەتانی بەهۆی ژینگەی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە و بە توندوتیژی لە ژینگەی ئینتەرنێت ناوی دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە شێوازی نوێی توندوتیژی و سوکایەتی دەکات کە لە نێو دنیای دیجیتاڵیدا هەیە، داوای کاری بەپەلە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، لە سەرانسەری 12 وڵاتدا لە ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیادا، ڕاپۆرتەکە بۆی دەرکەوتووە کە لە 53%ـی ئافرەتانی پێگەیشتوو لە ئینتەرنێت ڕووبەڕووی شێوازێک لە توندوتیژی تەکنەلۆجیا بوونەتەوە.
ئەماژە بەوەش دەکات، توندوتیژی و سوکایەتیکردن لە ڕێی ئینتەرنێتەوە شێوازی زۆری هەیە و دیارترینییان هەراسانکردن و سوکایەتیکردن و شوێنکەوتنی ئافرەتانە، هەروەها بڵاوکردنەوەی ڕق و کینەی ڕەگەزی و بڵاوکردنەوەی وێنە بەبێ مۆڵەت.
زانیاری زیاتر: ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە زیادبوونی گوتارەکان دەکات دژی مافەکانی ئافرەتان، تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی جەنگەکان، هەژاری، سەرهەڵدانی خێرای ژیری دەستکرد و گۆڕانکارییە سیاسییەکان کە بووەتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاری.
باکگراوند: لە مانگی سێی ساڵی رابردوودا، پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا یەکەم یاسای بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەلیکترۆنی دژی ئافرەتان پەسەند کرد و داوای یاسا و هەنگاوی بەهێزتری کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ژێرخانی وزەی ئۆکرانیای کردە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەمخانی: مووشەک هێڵی سوورە و ئیسرائیل بێ ئەمریکا هیچ نییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زانکۆیەکی ئەمریکا تەقە دەکرێت و دوو کەس دەکوژرێن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی عێراقچی لە وتاردەران سڕییەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خوشکەکەی کیم جۆنگ ئون هەڕەشە لە کۆریای باشوور دەکات





