وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوازیارانی زەمالەی توركیا دەدات
- کوردستان
- 14 ئازار
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئۆفەرێك پێشكەش بەو فەرمانبەر و مامۆستایانە دەكات كە داواكارییان بۆ زەمالەی خوێندن لە توركیا پێشكەش كردووە كە لەڕێگەی ناردنی زانیاریی پێویست بۆ ئیمەیڵی وەزارەتەكە، بۆیان دەخاتە پڕۆگرامی سكۆلەرشیپ.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پڕۆگرامێكی سكۆلەرشیپ ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا 13 كورسی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا ڕاگەیاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ئاگادارییەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، هەموو ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی كە لەسەر میلاكی وەزارەتەكەن یاخود لەسەر میلاكی فەرمانگە و وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانن و داواكارییان بۆ زەمالەی خوێندن لە وڵاتی توركیا پێشكەشكردووە و دەیانەوێت بخرێنە چوارچێوەی سكۆلەرشیپی وەزارەت كە ژمارەی كورسییەكانی خوێندن 13 كورسییە، ئەوا لەڕێگەی ئەو ئیمەیڵەی خوارەوە زانیاریی پێویستی نێو فۆرمەكە ڕەوانە بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خوازیاران تاوەكو 19-3-2025، دەرفەتیان هەیە زانیاریی پێویست ڕەوانەبكەن بۆ ئەوەی ڕێكاری پێویستی بۆ بكرێت و چانسی وەرگرتنیان زیاتر بێت، هاوكات داوایكردووە سەرجەم زانیارییەكان بە یەك فایلی 'PDF' بنێرن و فایلەكەش بەناوی خودی پێشكەشكار بێت بۆ ئەوەی لەزووترین كاتدا ڕەوانەی زانكۆكانی توركیا بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت





