
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئەوەى بەسەر هەڵەبجەدا هاتووە لە مێژووى خۆیدا، هەر لە بۆردوومانى حەفتاکان تاوەکو هەشتاکان و تاوەکو بۆردوومانکردنى بە چەکى کیمیاوى لەلایەن دەوڵەتى عێراقەوە لە 16ـی ئازارى 1988 ئامانج لێی ئەوە بوو ئەم شارە لە بوون و لەسەر نەخشە بسڕدرێتەوە و نەمێنێت.
بەڵام ئەو ئامانجە نەک نەهاتەدى، بەڵکو ئەو شارە بە سەرکەوتنى زۆر گەورەتر لەو هەموو نەهامەتیانەوە هاتە دەرەوە و ئەمڕۆ یەکێک لە شارە قەشەنگ و ئارامەکانى کوردستانە.
ئەمڕۆ ڕۆڵەکانى هەڵەبجە دەبینین نەک تەنیا شارەکەى خۆیانیان ئاوەدان کردۆتەوە، بەڵکو لە زۆر شوێن و جومگەى هەرێمى کوردستانیشدا مناڵەکانى هەڵەبجە دەبینین سەرکردە و داهێنەرن.
ئێستاش دەبینین کە چۆن هەڵەبجە کچێکى خۆى دەکاتە پارێزگار و کەسى یەکەمى شارەکەى ئەمەش بۆ خۆى دەلالەتێکى ڕەمزى قوڵى هەیە.
هەڵەبجەییەکان هەر لە سەرەتاى وێرانکردنى شارەکەیان ئومێدیان لەم شارە نەبڕى، بەڵکو دەستیانگرت بە خەونى دووبارە بوونیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەى شارەکەیان.
کاتێک هەڵەبجەییەکان لەناو ئۆردوگاکانى ئێراندا لە ئاوارەیی و لە ژێر خێمەدا دەژیان وڵاتانى ئەوروپا دەرگاکانیان بۆ کردنەوە تاوەکو مافى مانەوە و پەنابەریان پێ ببەخشن، بەڵام هەڵەبجەییەکان ئامادە نەبوون واز لە خەونى نیشتیمانسازى بهێنن و دەستیان گرت بە خەونى گەڕانەوە بۆ هەڵەبجە و لەناوبردنى دیکتاتۆریەتى ڕژێمى سەدام.
دووجار ئەم ئیرادە یە سەرکەوت و لە پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەى خەڵکى کوردستان هەڵەبجەییەکانیش بەرەو زێدى خۆیان ڕۆیشتنەوە و شارەکەیان ئاوەدان کردەوە و ئەمڕۆ ئەو شارە یەکێکە لە پارێزگاکانى کوردستان.
ئەوەى جێی ڕەخنەى هەمووانە ئەوەیە کە هێشتا هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بەو شێوەیەى کە شایستەی ئەو قوربانی و ئیرادە بەرزەیە نە لەلاى دەوڵەتى عێراق و نە لە کابینە یەک لە دواى یەکەکانى حکومەتى هەرێمی کوردستان و نە لە خولەکانى پەرلەمان بە ئەندازەى ئەو قوربانى و ئیرادەیە قەرەبوو نەکراونەتەوە.
زیادەڕەوى نییە ئەگەر بڵێین لە کابینەى نۆ لە هەمو کابینە و قۆناغەکانى پێشوو سەرەڕاى قەیرانى دارایی زیاتر ڕوو لە هەڵەبجە کراوە بۆ خزمەتکردن و بڕیارى ستراتیجى بۆ پتەوکردنى ژێرخانى ئابوورى شارەکە.
ئەرکى دەوڵەتى عێراق بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان
بێگومان دەوڵەتى عێراق کەمتەرخەمى یەکەمە لە گێڕانەوەى مافى خوراوى هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان، هەر لە داننان بە تاوانەکە وەک جینۆساید، تا داواى لێبوردن و تا قەرەبووکردنەوەى شارەکە و دانیشتووانەکەى.
لەبرى هەموو ئەم مافانە دەبینین عێراق هاتووە 16ـی سێ وەک پشوو دەناسێنێت! بە ئاشکرا ئەمە خۆدزینەوەیە لە ئەرکە گەورەکەى ئەم دەوڵەتە بەرامبەر ئەم شارە، کە بەرپرسیارى یەکەمە لە کارەساتى هەڵەبجە و ڕووپۆشکردنى خۆدزینەوەکەیە بە بڕیارێکى ئیدارى کە دینارێکى تێ ناچێت.
ئەوەى بەلاى حکومەتى عێراقەوەیە لە مافى هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان زۆر لەوە زیاترە بە بڕیارێکى بەپشووکردن، قەرەبوو و ساڕێژ بکرێتەوە.
سەرەتا با دەوڵەتى عێراق قەرەبووى ماددی خەڵکەکەى بکاتەوە، کە هەتا ئێستاش چ پەرلەمان و چ حکومەتى ناوەندى خۆیان لەو ئیستحقاقە دەدزنەوە، ئەوکات بڕیارى ڕووکەشانەی بەلاش بدەن.
بۆ زانین هەمو قوربانییانى ڕژێمى بەعس بە زیادەوە لەلایەن دەوڵەتى عێراقەوە قەرەبوو کراونەتەوە بەشێکى زۆریان مووچەى مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە کە ئەوەى بەسەریان هاتووە ناکاتە یەک لەسەر هەزارى ئەوەى بەسەر هەڵەبجەدا هاتووە.
سەرەڕاى بوونى بڕیارى قەرەبووکردنەوە، کەچى حکومەتى عێراق بە هەموو شێوەیەک خۆى لەو ئەرکە ئەخلاقى و سیاسیە دەدزێتەوە، بەداخەوە لەمەشدا نوێنەرانى کورد لە پەرلەمانى عێراق کەمتەرخەم بوون لە پچڕینى مافى قەرەبووى هەڵەبجەییەکان.
ئەو نوێنەرانەى ئەوەندەى چاویان لە کەموکوڕیەکانى هەرێمی کوردستانە لە بەغدا ئەوەندە چاویان لەسەر مافەکانى خەڵکى کوردستان نییە بەسەر بەغداوە!
هەرچۆن بێت ئەگەر کیمیاوى و بۆردوومان هەڵەبجەى نەخستبێت ئەوا خۆدزینەوەى دەوڵەتى نوێی عێراقیش لە پێدانەوەى مافەکانى خەڵکى هەڵەبجە و قەرەبووکردنەوەیان ئەم شارە بێ هیوا ناکات، بەڵکو مکوڕترى دەکات لەسەر پرۆسەى نیشتیمانسازى و بەرەوپێشبردنى پارێزگاکاکە و زیاتر ئاوەدان کردنەوەى.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






