
کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
ئەو دوو کەسە دەستگیرکران کە شەوی ڕابردوو بەسواری ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەیان لە کونسووڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ کرد، تۆمەتبارەکان سەر بە گرووپی داڵتۆنن و دوای هێرشەکەیان پەشۆکاون و تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.
ئەوەی پێویست بیزانیت: کاتژمێر 9ـی شەوی ڕابردوو، دوو چەکدار تەقەیان لە بینای کونسووڵخانەی عێراق لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبووڵ کرد و هەڵاتن، ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبوو بەڵام باڵەخانەی کونسووڵخانەی عێراق زیانی بەرکەوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویکردەوە، دوو هێرشکارەکە لەکاتی هەڵاتنیان تووشی ڕووداوێک بوون و لەلایەن تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکانەوە دەستگیرکراون.
ئەمەش بزانە: ئەو هێرشکارانە سەر بە گرووپی داڵتۆنن و هەموو ڕێکارێکی یاسایی لەدژیان گیراوەتەبەر، داڵتۆن بە یەکێک لە مەترسیدارترین گرووپە تاوانکارییەکان دادەنرێت کە لە بەقاچاخبردنی چەک و ماددەی هۆشبەر لە ئاستی نێودەوڵەتیی کار دەکەن و پارە و باجیش لە ژێر هەڕەشەدا لە خەڵک وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران ئەم شەڕە ناباتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون