
ژمارەیەک کرێکاری بیانی لە عێراق
ئاڤا نیوز
14 هاووڵاتی پاکستانی کە بەشێوەی قاچاغ هاتبوونە نێو خاکی عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێن کە بە نیاز بوون بچنە بەغدای پایتەخت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق 43 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، ئەمە جیا لە بوونی هەزارانی دیکە کە بەشێوەی نایاسایی هاتوون و هاتنیشیان بەشێوەی قاچاغ بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شەممە 2025-3-22، فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنیی هاوبەش دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا گرت کە 14 کەسی بیانی هەڵگرتبوو بەپێچەوانەی یاساکانی نیشتەجێبوونی عێراق.
زانیاریی زیاتر: فەرماندەییەکە لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن یەکە تەکنیکییە تایبەتەکان بە هاوکاریی بەشی کاروباری بازگەکان ئەنجامدراوە، ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر، بارهەڵگرەکە گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرکردن، هەروەها شۆفێرەکە و سەرجەم سەرپێچیکاران دەستگیرکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، سەرجەم دەستگیرکراوەکان هاووڵاتی پاکستانین و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەڕاستی مانگی دووی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتیی نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی نزیکەی سێ هەزار کرێکاری سەرپێچیکاری بیانی و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند کە زۆرترینیان هەڵگری ڕەگەزنامەی سووری، بەنگلادیشی و پاکستانی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەس سەرۆکایەتیی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دوو پێشنیاز دەداتە یونیسکۆ؛ پەیوەستن بە ئایینی ئیسلام
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا دوای 35 ساڵ پێشوازی لە یەکەم فڕۆکەی ئەوروپی دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆمار وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاریکرد






