
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات دژی گوتاری مەزهەبی لە پەرلەمان یاسایەک دەربکرێت و هەموو ئەو پێگە و ماڵپەڕ و پەیجانەش دابخرێن کە بانگەشەی مەزهەبی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لایەنەکانی سوننە و شیعە بانگەشەیەکی ساردییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستپێکردووە و هەردوولاش لە پەیامەکانیاندا وتاری مەزهەبی بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی جەماوەر بەکاردەهێنن.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا دەڵێت، عێراق بەهۆی ناکۆکی مەزهەبییەوە شەڕێکی سەختی بەسەر هات و زۆری چەشت؛ بەمدواییانە بانگەشەی وتاری مەزهەبی زیادیکردووە بەتایبەتیش کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2025 نزیک دەبینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دیکە پەیامەکەی مەشهەدانی:
-هەنگاوی یەکەم پێویستە یاسای بە تاوانناساندنی بانگەشەی مەزهەبی دەربچێت.
-هەنگاوی دووەم داوا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرێت هەموو ئەو پێگانەی بانگەشەی مەزهەبی دەکەن دابخرێن.
-هەنگاوی سێیەم بۆچوونی مەرجەعی هەموو مەزهەبەکان لەسەر ئەم یاسایە وەربگیرێت.
-هەنگاوی چوارەم سەرکردەکان هانی لایەنگرانیان بدەن کە پەیامی مەزهەبی بڵاونەکەنەوە.
-هەنگاوی پێنجەم ستەم لەسەر ڕۆڵەکانی هەر مەزهەبێک کە لە عێراق هەیە، ستەمەکەیان لەسەر هەڵبگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەس سەرۆکایەتیی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دوو پێشنیاز دەداتە یونیسکۆ؛ پەیوەستن بە ئایینی ئیسلام
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا دوای 35 ساڵ پێشوازی لە یەکەم فڕۆکەی ئەوروپی دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆمار وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاریکرد






