زیاتر لە شەش ملیۆن زیارەتکار بەشداریی لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی دەکەن
- عێراق
- 23 ئازار

نەجەف، یەکێک لە شارە پیرۆزەکان لای شیعە مەزهەبەکان
ئاڤا نیوز
بە بەشداریی زیاتر لە شەش ملیۆن زیارەتکار، ڕۆژی شەممە لە پارێزگای نەجەف ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمامی عەلی، چوارەم خەلیفەی ئيسلام زیندووکرایەوە و شیوەنی بۆ گێڕدرا.
بۆچی گرنگە: ساڵی ڕابردووش بۆ هەمان ڕێوڕەسم چوار ملیۆن و 732 هەزار کەس سەردانی نەجەفیان کرد، زیارەتکارەکان جگە لە ناوخۆ، لە دەیان وڵاتی دیکەی جیهانیش دێنە عێراق و ئەوەش وەک سەرچاوەیەکی گەشتیاریی ئاینیی سوودی بۆ بازاڕی وڵاتەکە دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەتەبەی عەلەوی کە دامەزراوەیەکە سەرپەرشتی مەزاری ئیمامی عەلی و ڕێوڕەسمەکانی دەکات بڵاویکردەوە، ئەمساڵ 6 ملیۆن و 391 هەزار زیارەتکار بەشدارییان لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمامی عەلیدا کرد.
زانیاریی زیاتر: ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا جگە لە خستنەگەڕی تەواوی تواناکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ڕێوڕەسمە ملیۆنییە بە باشترین شێوە بەڕێوەبەرن، ژەمی خواردنیشیان بەسەر دەیان هەزار ڕۆژوەواندا دابەشکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






