
ئەو برووسکەیەی گوایە لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا ڕەسافە دەرچووە
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕەتیدەکاتەوە ئەو "برووسکە"ـە هی ئەوان بێت کە لەبارەی کرێکارانی سووری لە چێشتخانەکان بڵاوکراوتەوە کە گوایە کرێکارانی سووری نیازیان هەبێت لە یەک کاتدا عێراقییەکان ژەهراوی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا و کوژرانی عەلەوییەکان لەو وڵاتە، گوشارەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی سووری نیشتەجێی عێراق تا دێت زیاتر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی برووسکەیەکی نهێنی کە لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا ڕەسافە دەرچووە، ئاماژە بەوە دەدات، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمادەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە بە دەستمان گەیشتووە کرێکارە سوورییەکان (چێشتلێنەرەکان) ئەوانەی لە خواردنگەکان و کۆمپانیاکانی ئاو کار دەکەن، بەنیازن لە یەک کاتدا خواردن و ئاو ژەهراوی بکەن و بەهۆیەوە هەزاران کەس بکوژن و ترس و دڵەڕاوکێ بڵاوبێتەوە و ڕەوشی ئەمنیی عێراق تێکبدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕەتیدەکەنەوە ئەو برووسکەیە بۆ ئەوان بگەڕێتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە هەندێک پێگەی سۆشیال میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە ڕێنمایی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە دەرچووە سەبارەت بە کرێکارانی سووری لە چێشتخانەکان.
زانیاریی زیاتر: "ئەم هەواڵە درۆیە و بێ بنەمایە، ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت تەنیا دەنگۆیە. داوا لە کەناڵە ئاسمانییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین وردبین بن لە گواستنەوەی زانیاری و هەواڵ لە سەرچاوە فەرمییەکانی خۆیان". فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا وادەڵێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی عێراق پێش دوو هەفتە لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: ژمارەی کرێکارانی عەرەب و بیانی لە عێراق دەگاتە نزیکەی 800 هەزار کرێکار و نزیکەی 80 بۆ 90٪ـی ئەو کرێکارانەی لە چێشتخانەکانی بەغدا کار دەکەن، سوورین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






