وەزیری نەوتی عێراق: هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت
- کوردستان
- 24 ئازار

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 286 هەزار بەرمیلە، ڕوونیشی کردەوە شەفافییەتی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە تێکڕای عێراق، لەئاستێکی بەرزدایە.
وێنە گەورەکە: عەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعێراقییە، وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری پەیوەست بە دۆسیەی نەوت و گازی عێراق دایەوە و دواپێشهاتەکانی سێکتەری نەوت و گازی باس کرد.
لێدوانی فەرمی: وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئۆپێک پێی ڕاگەیاندووین کە ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
بۆچی گرنگە: ئەو لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراق لەکاتێکدایە، هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان خێراتر بووە و تەنیا چەند بەربەستێکی تەکنیکی ماون، پێشتر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، دەتوانن بڕی 118 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردە بکەن و ئەوەی تر بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەکاربهێنن.
زانیاریی زیاتر: شەفافییەتێکی زۆر لەهەناردەکردنی نەوتی عێراق هەیە؛ ئەو تانکەرانەی نەوتی فرۆشراو دەگوازنەوە لە رێگەی مانگی دەستکرد چاودێری دەکرێن و دەبێت هەموو گرێبەستەکان دیاری بکرێن و شوێنی کۆتایی هەناردەکردنی نەوت بزاندرێت، ئەوەش بەوتەی وەزیری نەوتی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: عەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەشکرد کە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان، بەڵگەنامە ساختەکانی عێراقیان بەکارهێناوە و "ئێمە لایەنی ئەمریکیمان ئاگادار کردەوە کە ئەم بەڵگەنامانە ساختەن و هیچ پەیوەندییەکمان پێوە نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە دهۆک تیماری برینەکانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
هێمن لهۆنی: مێپس بووە وێستگەیەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
MEPS دەرگای زیاتر بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێ بۆ گەنجان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی نوێی حکومەتی ئاشکرا کرد






