مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە بەم نزیکانە دوو مووچە پێکەوە وەربگرن.
وێنە گەورەکە: ماوەی حەوت مانگە فەرمانی دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرچووە، لە مانگی 11 ـەوە بەشێکی زۆری مامۆستایانی گرێبەست تەنیا یەک شایستەی داراییان بۆ خەرجکراوە و هۆکارەکەیشی بۆ ڕۆتیناتی ئامادەکردنی لیست و نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە زانکۆکان ڕۆتیناتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تەواو نەبووە، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وەزارەتی دارایی بووە بەشێکی زۆری ڕۆتیناتەکان چارەسەر کراون.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری تەنسیقمان کردووە، دوای ئەوەی وەزیری دارایی واژۆی لەسەر گرێبەستەکان کرد، پێش جەژن هەوڵدەدەین شایستەی دارایی مانگەکانی یەک و دوو ی مامۆستایانی گرێبەست خەرج بکرێت."
ئەمەش بزانە: چوار هەزار و 104 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەگرێبەستکراون، شایستەی دارایی مانگانەیان لە نێوان 400 هەزار بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





