لە کەرکووک هەڕەشەی چۆڵکردن لە دانیشتووانی گەڕەکێکی دیکەی کوردنشین دەکرێت
- هەواڵ
- 2024-01-15

ئاڤا دیجیتاڵ
70 خێزانی کوردی نیشتەجێی گەڕەکی عەرەفە لە كەركووك، لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوور سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە، کە دەبێت ئەو خانووانەی 21 ساڵە تێیدا نیشتەجێن، چۆڵی بکەن، لەبەرامبەردا دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفە مانیانگرتووە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: لە ساڵی 2003 دوای ئەوەی هاووڵاتییانی كورد گەڕانەوە بۆ کەرکووک، بەشێکی زۆری ئەم خانووانەی گەڕەکی عەرەفە کە ئێستا لەناویدا نیشتەجێن تەواونەکرابوون، ئەوان خانووەکانیان تەواو کرد و تێیدا نیشتەجێبوون، بەڵام ئێستا دانیشتووانی ئەو گەڕەکە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە هەڕەشەیان لێدەکرێت و داوای چۆڵکردنی دەکەن.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی سیستەمی کۆمپانیای نەوتی باکوور هەر کەسێک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کارمەند بێت لە گەڕەکی عەرەفە نیشتەجێدەبێت، بەڵام کاتێک خانەنشین دەبێت داوای لێدەکەن لەو گەڕەكە نەمێنێت، بۆیە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئێستا دەڵێت "ئەم خانووانە موڵکی کۆمپانیان و دەبێت دانیشتووانی ئەو گەڕەکە لەوێ نەمێنن"، لەکاتێکدا زیاتر لە 600 کەس کە پێشتر کارمەند بوون، بەڵام ئێستا خانەنشینبوون و هەر لەوێ ماونەتەوە، كۆمپانیاكە داوای چۆڵکردن لە هاووڵاتییانی عەرەب ناکات، بەڵام لە كوردی دەكەن، دانیشتووانی کوردنشینی گەڕەکەکەش دەڵێن "کەی هاووڵاتییانی عەرەب خانووەكانیان چۆڵكرد، ئێمەش چۆڵی دەكەین".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەلاح عومەر هاووڵاتی گەڕەکی عەرەفە، بۆ ئاڤا میدیا گوتی:"ئەوان ئەگەر بۆیان بکرێت خانووە تاپۆکانیشمان لێوەردەگرنەوە".
لێدوانی فەرمی: کاوە ئەحمەد، کارگێری لقی سێی پارتی بۆ ئاڤا میدیا گوتی:"پێویستە هەموو شتێك بە یاسا چارەسەر بكرێت و مافی خەڵكی كوردستان نەخورێت، ئەو كێشەیەش دەبێت لە ڕیشەوە چارەسەر بكرێت".
ئەوەی ئێستا روودەدات: لە بەرامبەر ئەو سکاڵایانەی کۆمپانیای نەوتی باکوور بەرامبەر دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفە، هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكە، خێوەتیان هەڵداوە و مانیانگرتووە، بۆ ئەوەی کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت و ئەو سکاڵایانە ڕەتدەکەنەوە.
باکگراوند: هێشتا کێشەی گەڕەکی نەورۆز لەکەرکووک چارەسەر نەبووە، دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفەش رووبەڕووی هەمان چارەنووس دەکرێنەوە، كە ژمارەیان زیاتر لە 500 ماڵە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی تیمێکی تایبەت ڕەوانەی سلێمانی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی برسییەتی لە غەززە ڕادەگەینێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 25 ساڵ، ژنێک بەهۆی ژیریی دەستکردەوە گوێی لە دەنگی خۆی دەبێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەكە دێرینەكانی ئاكرێ بەهەمان شێوازی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای هانت ئۆیڵی ئەمریکی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی: ئەو هاووڵاتییانەی بەشە ئاردیان بڕاوە قەرەبوو ناکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی تیمێکی تایبەت ڕەوانەی سلێمانی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی برسییەتی لە غەززە ڕادەگەینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران زانیاریی نوێ لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەکات