
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
دادگای فیدڕاڵی سکاڵای باڵی گۆڕانی گردەکەی پوچەڵکردەوە کە تیایدا داواکرابوو چیتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق مامەڵە لەگەڵ سەرکردایەتی ئێستای بزووتنەوەکە نەکات، چونکە دەستلەکارکێشاوەن و مامەڵەکردن لەگەڵیان نادروستە.
وێنە گەورەکە: ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو ئاڕاستەی جیاوازدا دابەش بووە، گۆڕانی "گەڕەكی كوردسات" دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەرییەتی و "گۆڕانی گردی زەرگەتە"ش ڕێنمایی لە چیا نەوشیروان مستەفاوە وەردەگرێت؛ بڕیار بوو پێش 11ـی ئەم مانگە هەردوو ئاڕاستەکە ڕێکبکەون و کۆنگرەی نوێی ئەو بزووتنەوەیە ببەستن.
لێدوانی فەرمی: دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی هۆشیار عومەر، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانی پوچەڵ کردەوە، لەسەر هۆکاری پوچەڵکردنەوەی سکاڵاکەش ئاڤا پەیوەندیی بە هۆشیار عومەرەوە کرد، ناوبراو ڕایگەیاند، نایەوێت لەسەر ئەم بابەتە هیچ قسە و لێدوانێک بدات.
زانیاریی لە پەیامنێرەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تا 11ی نیسان واتە مانگێکی دیکە مۆڵەتی بۆ هەردوو باڵەکەی گۆڕان درێژکردووەتەوە تا ڕێکبکەون و کۆنفرانسی نیشتمانی ببەستن.
هۆکارە زانراوەکان: پوچەڵکردنەوەی سکاڵا لە چەند حاڵەتێکدا دەکرێت؛ لەوانەش ئەگەر دۆسییەکە نەگەیشتبێتە بەردەم دادگا یان سکاڵاکار خۆی ئامادە نەبێت و بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی یاساییبوونی سکاڵاکەی پێشکەش نەکات، لەو کاتەدا سکاڵاکەی لەلایەن دادگاوە بە پوچەڵ هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت