کامێرای نوێی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەسەر ڕێگای سلێمانی – تاسڵوجە دەکەونەکار
- کوردستان
- 26 ئازار

یەکێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە تاسڵوجە
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕێگای سلێمانی- تاسڵوجە، 12 کامێرای نوێ دانراون کە بە سیستمێکی پێشکەوتوو کاردەکەن، بڕیارە لە دوای جەژنی ڕەمەزان بکەونەکار و تیژڕۆیی شۆفێران تۆمار بکەن.
لێدوانی فەرمی: عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو کامێرایانە بە سیستمێکی نوێ و پێشکەوتوو کار دەکەن، ڕاستەوخۆ سەرپێچییەکە دەگوازنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ و جۆری سەرپێچییەکان دیاری دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی عەمید ئاسۆ محەممەد، ئەو کامێرایانە خاڵ بۆ خاڵ نین و بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی وەکو سەرپێچی تۆمار ناکەن.
زانیاریی زیاتر: بەشی زۆری دانانی کامێراکان تەواو کراوە کە خۆی لە 12 کامێرا دەبینێتەوە، تەواوی ڕێگای سلێمانی- تاسڵوجە پێکەوە دەبەستنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت