
دیمەنێک لە میدانی سووری ڕووسیا، سەرچاوە: ماڵپەڕی پراڤدا
ئاڤا نیوز
لە ڕووسیا نرخی زۆربەی كاڵاكان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش هەڵاوسانێكی گەورەی لە ئابووری وڵاتەکەدا دروست كردووە.
وێنە گەورەكە: لە مانگی یەكی ساڵی 2024دا لە ڕووسیا نرخی زۆربەی خۆراک و کاڵاکان بە ڕێژەی 4% بۆ 5.5% بەرزبووەتەوە، ئەمەش وای كردووە هەڵاوسانێكی گەورە و بەرچاو وڵاتەكە بگرێتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: ئێستا ڕێژەی هەڵاوسان لە ڕووسیا گەیشتووەتە 7.4%، هەرچەندە پێشبنی دەكرا بگاتە 7.5%.
ڕێژەی هەڵاوسان لە خۆراكدا 8.1%.
ڕێژەی هەڵاوسان لە كاڵای ناخۆراكیدا 6.2%.
ڕێژەی هەڵئاوسان لە نرخی خزمەتگوزارییەكان 8.1%.
بۆچی گرنگە: ڕووسیا لەبەردەم مەترسییەكی گەورەی ئابووریدایە، بەهۆی بەردەوامی شەڕ لەگەڵ ئۆكرانیا و خەرجكردنی پارەیەكی خەیاڵی و خراپی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەوروپا، هەرچەندە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە حكومەت بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاو دەنێت، بەڵام هێشتا چارەسەرنەكراوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی خەمڵاندنەكان كە نزیكن لە ژمارەی ڕاستەقینە كە تەنها حكومەتەكەی پوتین دەیزانێت، ڕووسیا لە شەڕی ئۆكراینادا 40 ملیار دۆلاری خەرج كردووە، زیانەكانی بەرهەمی ناوخۆیی لە ڕووسیا لە 2022 دا 81 بۆ 104 ملیار دۆلاردا بووە، پێدەچێت خەرجییە سەربازییەكانیش ئەمساڵ 132 ملیار دۆلار تێبپەڕێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 26 خولەک لەمەوپێش
زێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ سەرچاوەی خێر یا کاولکاری
- عێراق
- 55 خولەک لەمەوپێش
عێراق لەبارەی گەیاندنی هەڕەشەیەکی ترەمپ بۆ ئێران ڕوونکردەوە دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر پۆندێكی دیكە لەتەواوبووندایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سێ پارچە شوێنەواری دەگمەنی لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمانچە دەبرێتە ژوورەوە
22 ئایار
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار