ئاڤا نیوز
لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگاوبان، پڕۆژەیەکی نوێی دروستکردنی ڕێگاوبان ڕاگەیەندرا. بڕیارە ڕێگای نێوان بەستۆرە و گۆمەسپان، کە بە ڕێگای هەنارە ناسراوە و لە ئێستادا ڕێگایەکی ناخۆش و پڕ تاسەیە، بکرێتە ڕێگایەکی دوو ساید و کوالێتیی بەرز.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا کۆمەڵێك ڕێگای نوێ و ستراتیژی بەپێی ستانداردە جیهانییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروست کراون و خراونەتە خزمەتی هاونیشتمانیانەوە، بەجۆرێک کارئاسانیی تەواوی بۆ هاونیشتمانیان و گەشتیاران کردووە و ڕێگاکانی بەپێی کات کەمکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیای هێمن گرووپ بە ئاڤای وت: ڕێگای بەستۆڕە - گۆمەسپان نزیکەی 16 کیلۆمەتر دەبێت و دوو سایدە، پانی هەر سایدێک 11 مەترە و لە دوو ڕێڕەو لەگەڵ ڕێڕەوێکی فریاگوزاری بۆ هەر ئاراستەیەک پێدێت، ئێستا لە قۆناغی نەخشەسازییە و لە ماوەی داهاتوو جێبەجی دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ڕێگای کەسنەزان - گۆمەسپان، ئەمیر عەبدولخالق وتی: سایدێکی ڕێگاکە تەواو بووە و کارەکانی پڕۆژەکە بەردەوامە و کۆتایی ئەمساڵ تەواو بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. دەبوو پڕۆژەکە بە دوو ساڵ تەواو بکرێت، بەڵام ماوەی چوار مانگە کاری تێدا دەکەین، بە تەواوبوونی لە کۆتایی ئەمساڵ ماوەی کارکردن تێیدا دەبێتە شەش مانگ، ئێمە تەواوی هەوڵەکانی خۆمان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە خستووەتە گەڕ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






