ئاڤای خەڵک؛ قوتابیانی گوندی قەرەناز لە بەردەڕەش سێ ساڵە بێ قوتابخانەن
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی قەرەنازی سەر بە قەزای بەردەڕەش، ناڕازین کە سێ ساڵە قوتابییەکانیان بێ بینای خوێندن ماونەتەوە. بەپێی وتەی دانیشتووان، 180 قوتابیی گوندەکە ناچارن ڕۆژانە زیاتر لە سێ کیلۆمەتر ببڕن و بچن بۆ گوندی خەرابە یاسین بۆ خوێندن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە ئاڤای ڕایگەیاندووە، سێ ساڵ پێش ئێستا بەهۆی کۆنی و خراپیی بیناکەوە داوای چۆڵکردنیان کردووە، بەڵام دوای چۆڵکردن، بینای نوێ دروست نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: نیزام یاسین، بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش، بە ئاڤای گوت: "ڕێکارەکانی دروستکردنی بینا نوێکە هەمووی تەواو بوون، بەڵام لەبەر نەبوونی پارە دروست نەکراوە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە بڕیاردراوە بۆ ئەمساڵ هەشت کابینە لە گوندەکەدا دابنرێت، تاوەکو بینا نوێکە دروست دەکرێت. دڵنیایی دایە دانیشتووان کە "بەمزووانە کابینەکان دادەنێین و قوتابیان لە گوندەکەی خۆیان درێژە بە خوێندن دەدەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات




