حەشدی شەعبی لەبارەی هەوڵی دزەکردن لە سنووری عێراق و سووریا ڕوونکردنەوە دەدات
- عێراق
- 2 نیسان

ژمارەیەکی زۆر چەکدار و تانکی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتیدەکاتەوە هەوڵی دزەکردن لە سنووری عێراق و سووریاوە هەبووبێت و دەڵێت، پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێش بڵاوکردنەوە، هەواڵەکان پشتڕاست بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، زۆرترین هەستیاریی و نیگەرانیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ سنووری سووریایە، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی مەترسی دزەکردنی داعش و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە سووریاوە بۆ ناو عێراق زیاتربووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە کە سەبارەت بە شکست پێهێنانی هەوڵێکی دزەکردنی سنوور لە سنووری عێراق و سووریا بڵاوکراوەتەوە، ئێمە هیچ ڕاگەیێنراوێکی فەرمیمان لەسەر ئەم بابەتە بڵاونەکردووەتەوە".
- حەشدی شەعبی داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات هەواڵ لە سەرچاوەی فەرمیی دەستەی حەشدی شەعبییەوە وەربگرن، ئەویش بە ئامانجی گەرەنتیکردنی ڕادەست و دروستی زانیارییەکان و ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناكی 310 موەلیدەی سەنتەری شاری دهۆكی كوژاندووەتەوە
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
كۆمپانیا و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی ئەڵمانیا دەكرێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا و ڕووسیا گەڕێکی دیکەی دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زۆرترین ڕێژەی تووشبووانی خەمۆکی لە ئەفریقا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند لە موقتەدا سەدرەوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنییمان لەگەڵ ئێران نییە