لە بەسڕە هەڵمەتێکی "تووند" دژی ئەوانە ئەنجام دەدرێت کە گێچەڵ بە کچان و ئافرەتان دەکەن
- عێراق
- 2 نیسان

دیمەنی ڕووباری ئەلعەشار لە ناوەڕاستی شاری بەسرە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی گێچەڵپێکردن لە بەسڕە، پۆلیسی پارێزگاکە بڕیاریدا هەڵمەتێکی "تووند" دژی هەموو ئەو کەسانە دەستپێبکات کە گێچەڵ بە کچان و ئافرەتان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوێنێوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شارێکی یاری بەسڕە لە باشووری عێراق بڵاوبووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت چەند کەسێک بەشەڕ هاتوون، دەوترێت هۆکارەکەی گێچەڵپێکردنی چەند گەنجێک بووە بە کچان و ئافرەتان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیوا لەتیف عەبدولڕەزا، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاند:
فەرمانم کردووە هەڵمەتێکی تووند دژی ئەوانە بکرێت کە دەستدرێژیی دەکەنەسەر کچان و ئافرەتان لە شوێنە گەشتیاریی و گشتییەکان و گێچەڵیان پێ دەکەن، ڕێککاریش دژی ئەوانە دەگرینەبەر کە گرژیی دروستدەکەن.
ئەم جۆرە ڕەفتارە پێچەوانەی عورف و دابونەریتی کۆمەڵگایە و پێشێلکردنی شکۆ و باوەڕی گشتییە، ڕێککاری تووند دژیی ئەنجامدەرانی دەگرینەبەر.
هێزە ئەمنییەکان درێغی ناکەن بۆ سەپاندنی ئاسایش و پاراستنی کۆمەڵگا دژی هەموو ڕەفتارێک کە پێچەوانەی ڕەوشت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






