عێراق ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و کەمکردنەوەی ژمارەکانیان دەردەکات
- عێراق
- 2 نیسان

دیمەنی زۆری ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕێی ڕێنمایی ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازی تایبەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، جەختیش دەکاتەوە کە ئەگەر پێشنیازەکەیان جێبەجێ بکرێت هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کەمدەکرێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، بە گوێرەی دوایین ئامارەکان لە ساڵی 2024، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق گەیشتووەتە هەشت ملیۆن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند:
٠ پێشنیازێکمان بۆ ڕێکخستنەوەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئامادەکرد، ئەنجوومەنی وەزاریش بۆ کاروباری ئابووری پەسەندیکردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
٠ ئێستا وەزارەت چاوەڕێی ڕێنمایی حکومەتە بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازەکە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، وەزارەتی دارایی و دەستەی باج.
٠ ڕێکخستنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق، لەگەڵ ڕەچاوکردنی توانای ڕێگاوبانەکان بۆ ژمارەی ئۆتۆمبێل، پێشنیازەکە ڕێکخستنەوەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کۆنیش لەخۆدەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






