
دەنگدەرێکی عێراقی لە کاتی دەنگدان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پابەندبوونی دەستووری و یاسایی خۆی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دووپات کردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ژمارەی دەنگدەرانی نوێ کە لە دوای ساڵی 2007 لەدایکبوون، یەک ملیۆنی تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات. کۆمیسیۆنیش پابەندبوونی خۆی بە وادەی دیاریکراو دووپات دەکاتەوە کە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
لە هەمان كاتدا: پرۆسەی نوێنکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەڕێگەی 1079 ناوەندی تۆمارکردنەوە لە سەرتاسەری عێراق بۆ پێشوازیکردن لە دەنگدەران بەردەوامە. هاوکات کۆمیسیۆن کار لەسەر نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردن و پاراستنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن دەکات بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی کارامەی پرۆسەی هەڵبژاردن.
لە لایەكی دیكەوه: سەبارەت بەئەوانەی کێشەی خوێندوەی پەنجەمۆریان هەیە، ڕایگەیاند، مافی ئەو دەنگدەرانەی کە کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە، لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی چاو و دەموچاوەوە چارەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






