عێراق و ئەمریکا تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری سەربازیدا دەکەن
- عێراق
- 5 نیسان

عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و ژەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا
ئاڤا نیوز
سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری سەربازی و پەرەپێدانی تواناکانی سوپای عێراق دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 5ـی نیسانی 2025، عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، پێشوازی لە ژەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و شاندی یاوەری کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی سەربازیی هاوبەش و هەماهەنگی کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی مەشق و ڕاهێنان و پڕچەککردن و پشتیوانی لۆجستی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی سوپای عێراق، بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیری وڵات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەرچی لە عێراق بە ئاشکرا داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت و لە ڕابردووشدا بەغداو واشنتن لەسەر ئەوە ڕێککەوتبوون کشانەوەی ئەو هێزانە تاوەکو ساڵی 2026 بێت، بەڵام بابەتی کشانەوەکە گۆڕاوە بۆ هاوبەشی ئەمنیی دوولایەنە، بەشێوەیەک پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان بکات لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسیی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






