
لۆگۆی تیکتۆک. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، داواکارییەکی بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک پێشکەشی پەرلەمان کردووە و ئەگەر پەسەند بکرێت، تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لە عێراق قەدەغە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی سەنتەری میدیایی ئەلیکترۆنی، لە عێراق 34 ملیۆن و 300 هەزار کەس تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بەکاردەهێنن و لەڕووی بەکارهێنەرەوە لە پلەی یەکەم دایە، بەڵام بەشێک لە خەڵکیش دەڵێن، هەندێک ڕەفتاری ناو تیکتۆک لەگەڵ کولتووری خەڵکی عێراق ناگونجێن و کاریگەرییان لەسەر پەروەردە و تێکچوونی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگا دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاند:
٠ ئێستا کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەمان تەواوکردنی ڕێکارەکانی مۆڵەتدانە بە هێڵی پەیوەندی نیشتیمانی و دابینکردنی هێڵی خێرایی ئینتەرنێت بۆ زۆرترین هاووڵاتی وڵات، ئەم کۆمپانیایەش بە تەکنۆلۆجیای نەوەی پێنجەم 5G دەستبەکاردەبێت.
٠ پێشتر داواکارییەکمان بۆ داخستنی تیکتۆک پێشکەشکردبوو، دوای ئەوەی زۆرینە خێزانەکانی عێراق بانگەوازییان بۆ کردین کە ئەم تۆڕە لەگەڵ ڕەوشت و بەهاکانی گەل و خێزانەکانمان یەکناگرێتەوە.
٠ بۆ داخستنی تیکتۆک ئێمە خاوەن بڕیار نین و داواکارییەکەشمان وەڵام نەدراوەتەوە، ئومێدەوارین پەرلەمان بڕیارێک لەم بارەیەوە دەربکات و ئێمەش وەک خۆی جێبەجێی دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






