
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دژایەتی خۆی بۆ هەموو ئەو دەنگانە ڕادەگەیێنێت کە باس لە دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن دەکەن و پێیوایە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن عێراق بەرەو دابەشبوون دەبات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات. کۆمیسیۆنیش پابەندبوونی خۆی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دووپات دەکاتەوە.
گوتاری فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە میانی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵێک لە بەغدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردن ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و ئەخلاقییە، لێرەو لەوێ بانگەشەی ئەوەمان گوێ لێدەبێت باس لە دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن دەکرێت، جا بە مەبەست بێت یان هەڕەمەکیانە بێت، هەر کەسێک باسی دواخستنی هەڵبژاردن بکات ئێمە قبووڵی ناکەین.
لە لایەکی دیکەوە: لەبارەی قسەکردن لەسەر حکومەتی فریاگوزاری، مالیکی دەڵێت، ئەمەش بێ بنەمایە، جگە لە داواکاری دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەمەش بۆ ماوەیەکی کاتیی یەک مانگە. بۆیە ئەو بانگەوازانە ڕەتدەکەینەوە بۆ پێکهێنان یان پێدانی حکومەتی فریاگوزاری کە ملکەچی دەستوور و یاسای عێراق نەبێت.
لە هەمان کاتدا: مالیکی جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسیارێتی ئێمە پاراستنی عێراق و ئەزموونەکەیەتی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و سیاسی و بەردەوامیی ئایندە لە دیموکراسییەکی ئاشتیانەدا، بۆیە سڕکردن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکان عێراق بەرەو دابەشبوون دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






