نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا سەردانی شاری ئەنتاڵیای تورکیا بکەن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕەنگە یەک ببینن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە ڕۆژانی 11 بۆ 13ی ئەم مانگە کۆڕبەندێکی زۆر گرنگ لەشاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوە بچێ کە چالاکییەکی سیاسی گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت. لە کۆڕبەندەکەی ئەمجارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی سووریاش ئامادە دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆڕبەندی ئەنتاڵیا چەند ساڵێکە لە شاری ئەمتاڵیای تورکیا ئەنجامدەدرێ و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بەڕێوە دەچێ کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و سیاسەتمەدار و سەرۆکی وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن.
بۆچی گرنگە: گرنگی کۆڕبەندەکەی ئەمجارە ئەوەیە کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا تێیدا بەشدار دەبن، پێشبینی دەکرێت هەردووکیان یەک ببینین و چاویشیان بە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بکەوێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی تریش ببین کە هەموو ئەمانەش لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا میوانی ئەردۆگانی سەرۆککۆماری تورکیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت




