لێبووردنی نێودەوڵەتی: 91% حاڵەتەکانی لەسێدارەدان لە عێراق و دوو وڵاتی دراوسێی بوون
- عێراق
- 9 نیسان

پەتی سێدارە کە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی کەسێک لەسێدارە بدرێت
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و 500 کەس لە جیهاندا لەسێدارەدراوە، ئەوەش بەرزترین ژمارەی لەسێدارەدانە لە ساڵی 2015ەوە. جەختیش دەکاتەوە کە 91% حاڵەتەکانی لەسێدارەدان، لە عێراق و دوو وڵاتی دراوسێی بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2023 لە جیهاندا هەزار و 153 کەس لەسێدارەدرابوون، لەو ساڵەدا لە عێراق 16 کەس لەسێدارەدرابوون، بەڵام ساڵی 2024 ژمارەکە چوار بەرامبەر زیادبووە و حکومەتی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر 63 کەسدا جێبەجێکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵی ڕابردوو لە عێراق و ئێران و سعودیە هەزار و 380 کەس لەسێدارەدراون (عێراق 63 کەس، سعودیە 345 کەس و ئێرانیش لانیکەم 972 کەس)
زانیاریی زیاتر: "زۆرینەی ئەوانەی ساڵی 2024 لەسێدارەدراون، بە تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆر و ماددەی هۆشبەر سزایان بەسەردا سەپێنراوە".
لەلایەکی دیکە: لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ساڵی ڕابردوو تەنیا لە 15 دەوڵەتدا سزای لەسێدارەدان جێبەجێکراوە لە ئێران و سعودییە و بەشێکی دیکە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سزای لەسێدارەدان وەک چەکێک بۆ بێدەنگکردنی خەڵکی ناڕازیی، ترساندنی خەڵک و ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بەکاردەهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامارەکە ئەو هەزاران کەسە لە خۆناگرێت کە باوەڕ وایە لە وڵاتانی چین، کۆریای باکوور و ڤێتنام لەسێدارەدرابن و لەو وڵاتانە ئاماری ورد بەردەست نییە، بەهۆی دۆخی فەڵەستین و سووریاش هیچ ئامارێکی ورد لەسەر حاڵەتەکانی لەسێدارەدان لەو دوو وڵاتەدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
