
لۆگۆی دەم پارتی - وێنەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا،
ئاڤا نیوز
سبەینێ کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوە دەچێت، ئەمە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسسازە بۆ پرۆسەی ئاشتی کورد لە تورکیا. چاوەڕێ دەکرێت، ئەردۆغان خاڵی کۆتایی بۆ پرۆسەی ئاشتی دابنێت کە ماوەیەکە بەهۆی درێژبوونەوەی بێ هیوایی لە شەقامی تورکیا دروست بووە.
بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەم جارە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە گەڕی دووەمی سەردانەکانی شاندی دەم پارتی، ئەردۆغان پێشوازیکردن لە شاندەکە قبووڵ بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، سێ تەوەری سەرەکی لە کۆبوونەوەکەدا قسەی لەسەر دەکرێت،
- ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ ئازادی کارکردنی ئۆجەلان" بەوەی پەکەکە داوای کردووە ئۆجەلان خۆی کۆنگرە بەڕێوەببات"، ڕێگە بدرێت ئۆجەلان خۆی کۆنگرەکە ببەستێت و دواتریش هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەێینێت.
- پرسی ئازادکردنی بەندکراوەکانی هەدەپە کە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە و چەندین ئەندام و سەرۆک شارەوانی دیکەی دەم پارتی دەگرێتەوە.
- گەڕانەوەی سەرۆک شارەوانییەکان بۆ دەم پارتی کە بە تۆمەتی جیاواز دەستبەسەرن و قەییوم لە شوێنەکەیان دانراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: سبەینێ بە پێشوازیکردن لە شاندی دەم پارتی هەم چاوم بە شاندەکە دەکەوێت، هەم ئیرادەمان بۆ گەیشتن بە ئامانجی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دووپات دەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا نەچینە کۆبوونەوەکە نازانین ئەردۆغان لەسەر پڕۆسەکە چی دەڵێت، بەڵام بڕیاری سەرەتا و کۆتایی لەسەر پرۆسەی ئاشتی ئەو یەکلایی دەکاتەوە.
- چاوەڕێ دەکرێت ئەردۆغان کۆتایی بەدرێژبوونەوەی پرۆسەکە بهێنێت کە بێهیوایی و بێمتمانەیی لە نێو خەڵک دروست کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ هەریەک لە تونجەر بەکرهان و تولای هاتیئۆغلولەری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لەگەڵ پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندار، هاوسەرۆکانی شاندی ئیمراڵی بەشدار دەبن.
ئەمەش بزانە: شاندی ئاکپارتی پێک دێت لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن





