
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، جەخت لە پرەنسیپی هاوبەشی نیشتمانی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە نێوخۆیی و دەرەکییەکان و هاوکاری نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەممە 2025-4-12، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لێکرا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران لە هاوینەهەواری پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخ و کۆی دۆسیەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی، لە چوارچێوەی پابەندبوونی حکومەت بە پرەنسیپی هاوبەشی نیشتمانی و پەیوەندی لەگەڵ هێزە سیاسییەکان.
- لە میانی دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی تواناکانی عێراق کرا لە بەرامبەر ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، هاوکاری نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە شایستە نیشتمانییەکان.
- سوودانی پاڵپشتی خۆی بۆ گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی حکومەت دەربڕی و داوای کرد پەلە لە پێکهێنانی حکومەت بکرێت.
- لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی ستایشی سیاسەتی هاوسەنگی حکومەتی فیدراڵی بەرامبەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و پابەندبوونی بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و پابەندبوونی بە پەیوەندیکردن و ڕاوێژکردن لەگەڵ هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان لەسەر هەموو پرسەکان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






