ئاڤا نیوز
ساڵانە لە یادی ئەنفال چەندین چالاکیی هونەریی بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ لە هەولێر رێکخراوی 'کوردستان فۆتۆ' بە ناونیشانی "دەستلەملانێی حەسرەت و ئومێد" پێشانگەیەکی هاوبەشی بۆ چوار فۆتۆگرافەری هەر چوار پارچەی کوردستان کردەوە. فۆتۆکان گوزارشتیان لە ئاسەواری ئەنفال لەسەر گەلی کورد دەکرد.
وێنە گەورەکە: شاڵاوی بەدناوی ئەنفال لە لایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دژ بە خەڵك و خاك و ژینگەی كوردستان ئەنجامدرا و لە زنجیرەیەك شاڵاوی بەدوای یەكدا دەیان هەزار خەڵكی بێتاوانی كوردستانی ڕاپێچی بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق كرد و لەگۆڕی بەكۆمەڵدا زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنی كردن.
زانیاریی زیاتر: فۆتو نمایشکراوەکان کە لەلایەن فۆتۆگرافەران ئەرکان عەزیز ، ئەوین عەباسی، جەوهەر کانی هەنجیرەیی، ئازاد توران گیراون، پێشانگایەکە بەشێوەی گەڕۆک لە چەند قوتابخانەیەک دەکرێتەوە. مێژووی وێنەکان و رووداو و بەسەرهاتی ئەو فۆتۆیانە بۆ قوتابیان دەخرێنەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فیلمێکی ترسناک لەبارەی حەزرەتی مەسیح بەرهەم دەهێنرێت
- کولتوور
- 16 تشرینی دووەم
سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا




