ڕاگەیێنراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی: هەنگاوی ئەرێنی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو
- کوردستان
- 15 نیسان

ئاڤا نیوز
هەردوو شاندی دانووستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە پیرمام لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکان کۆبوونەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی هەردوو حیزبیش، کۆبوونەوەکان لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامیان دەبێت.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەكێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی باڵا کردووە، بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێوازی ئیدارەدانەکەی، لە پاڵ ئەوانەشدا دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوان خۆیاندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەی هەردوو حیزبدا هاتووە: کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و دۆستانەدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی کابینەی نوێی حکومەت کرا و، هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبو و لە ڕۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
ئەمەش بزانە: شاندی پارتی پێکهاتبوون لە هۆشیار زێباری، دڵشاد شەهاب، پشتیووان سادق و ئومێد سەباح، شاندی یەکێتییش لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت، ڕێواز فایەق، شاڵاو شێخ سەڵاح، نزار ئامێدی و ئامانج ڕەحیم پێکهاتبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت




