
سەربازێکی ئەمریکی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە لە سووریا
ئاڤا نیوز
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ یەکخستنی هێزەکانی لە سووریا، لە چەند مانگی داهاتووشدا ژمارەیان بۆ نیوە کەم دەکاتەوە.
وێنەگەورەکە: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا بکشێنێتەوە لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشاری ئەسەدیش هەوڵەکان زۆرتر بوون، ئێستا سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ کشانەوە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا پلانی ئەوەی هەیە ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا بۆ هەزار سەرباز کەم بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: پیت هێگێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا پێداچوونەوە بە هێزە سەربازییەکانی لە سەرانسەری جیهان دەکات.
ئەم لێدوانەی هێگێس لە کاتێکدایە، ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا چەندین فڕۆکە و کەشتی جەنگی و سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ بەهێزکردنی سوپاکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردووە.
ئەمەش بزانە: ئەم کشانەوەیەی ئەمریکا لە لایەک نیگەرانی ئیسرائیلی بەدوای خۆیدا هێناوە و لە لایەکی دیکەوە کاریگەری لەسەر هێزە کوردییەکانی سووریا دەبێت.
باکگراوند: لە دوای سەرهەڵدانی داعش، سوپای ئەمریکا بڕیاری ناردنی 900 سەربازی وڵاتەکەی بۆ سووریا دەرکرد، بەڵام لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا پنتاگۆن ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ 2000 بەرزکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
یاساناسێک: خولی نوێی پەرلەمانی عێراق پێش 9ی 1 ناتوانێت کۆببێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە: باران و ورینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
34 خولەک لەمەوپێش

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین
- هەواڵ
- 14 تشرینی دووەم
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت






