
عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق - موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق نامەیەک ئاراستەی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە دەکات و داوای لێدەکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات و لە بڕیاری بایکۆت پاشگەز ببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ڕایگەیاندبوو، "بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم".
نامەی فەرمی: بەگوێرەی نامەیەکی فەرمی کە واژۆی عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقی لەسەرە و ئاراستەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کراوە، لە سەرەتای نامەکەدا سەرۆککۆمار ئاماژەی بە هەڵبژاردنی دهاتووی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە کە لە چەند مانگی کەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
لە هەمان کاتدا: سەرۆککۆمار بە پێویستی دەزانێت حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکەدا بەشداربن و لەوبارەیەوەش داوا لە موقتەدا سەدر دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات و بڕیارەکەی لە بایکۆتەوە پێچەوانە بکاتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11-11-2025 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد و کۆمیسیۆنیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەربڕی.
ئەمەش بزانە: لە نوێترین پەیامیشیدا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە جەخت لەسەر پێویستی نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان دەکاتەوە تەنانەت ئەگەر بایکۆتی هەڵبژاردنیشیان کردبێت و بەشداریی تێدا نەکەن و دەشڵێت: هەرکەسێک کارتەکەی نوێ نەکردبێتەوە، بایکۆتی هەڵبژاردنیش بکات هیچ کاریگەرییەکی نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە