
دیمەنی زیندانی تاجی لە بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای مردنی ئەندازیار بەشیر لە کاتی لێکۆڵینەوە کە 10 رۆژ لەمەوپێش ڕای گشتی عێراقی هەژاند، ڕاگیراوێکی تر لە زیندانەکانی عێراق بە چەقۆ دەکوژرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەیسەر جەمال فەراجی، خەڵکی پارێزگای ئەنبارە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەش ساڵ لەمەوپێش سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. شەش ساڵی تەواو کردبوو و چوار ساڵی مابوو، بڕیاربوو بە لێبوردنی گشتی لەم ماوەیە ئازاد بکرێت. دوو ڕۆژ لەمەوپێش تووشی دەمەقاڵێ دەبێت لەگەڵ زیندانیەکی دیکە لەهەمان ژووری خۆی، لە ئەنجامدا کەسی بەرامبەر بە چەقۆ ئەیسەر دەکوژێت، بەرپرسانی زیندانەکەش دەڵێن هیچ لێدوانێک نادەین تاوەکو لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان پێنەیێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا پەیوەندی بەئامۆزایەکی ئەیسەرەوە کرد و وردەکاری کوشتنەکەی گێڕایەوە، سەرەتا باسی ئەوەی کرد کە باوکی پارێزەری بۆ گرتبوو و خەریکی کەفالەت بوو، چونکە بڕیاری لێبوردنی گشتی دەیگرتەوە، باوکی هەروا بەنیاز بوو دوای ئازادکردنی هاوسەرگیری بۆ بکات.
لێدوانی فەرمی: ئامۆزای ئەیسەر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێمە گومان لەکوشتنەکەی دەکەین و ناکرێت دوو زیندانی ببێتە دەمەقاڵێیان و شەر لەنێوانیان دروست ببێت و کەس خۆی نەکاتە خاوەنی، ئەی پاسەوان ئەی بەرپرسی قاوش ئەی کامیرای چاودێری، دەشڵێت ئەم چەقۆ تیژە کوشندەیە چۆن هاتە نێو ئەو زیندانەوە کە بەزیندانێکی سەردەمیانە و گەورە دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئامۆزاکەی ئەیسەر، ئەیسەر و بکوژەکە ماوەیەکە بەهۆی پارەو قەرز کێشەیان هەیە و ئەو بکوژە حوکمەکەی قورسە، لەبەرچی جیا نەکراوەتەوە تا حاڵەتە نەگاتە کوشتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 خولەک لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
26 خولەک لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان





