
پێشوازی سەرۆک بارزانی لە پاپا فڕانسیس لە ساڵی 2021
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان هاوشێوەی جیهان هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی پاپا فڕانسیس ڕاگەیاند، هەر یەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پەیامی هاوخەمییان ئاراستەی ڤاتیکان کرد.
وێنەگەورەکە: بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، کۆمەڵێک ڕێورەسمی ئاینی چڕ بەڕێوەدەچن و سەرۆک و سەرکردە و کەسایەتی ئاینی جیاوازی جیهان ئامادەیی مەراسیمەکە دەبن، شاندێکی کوردستانیش بەشدار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: خالد جەمال ئەلبێراسیا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤای گوت، چاوەڕێی باڵیۆزخانەی ڤاتیکان دەکەین لە بەغدا کەنیسەی کاسۆلیک لە هەرێمی کوردستان ئاگادار بکاتەوە سەبارەت بە بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: پاپا فرانسیس لە کڵێسای سانتا ماریا لە ڕۆما بە خاک دەسپێردرێت، واتە لە دەرەوەی ڤاتیکان. وە پرسەکەی ماوەی 9 ڕۆژ دەخایەنێت
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ڤاتیکان و قەداسەتی پاپا هەبوو، پاپا فرانسیس خۆی وەک یەکەم پاپا لە مێژوودا ساڵی 2021 سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و پێشوازییەکی گەورەی لێ کرا.
باکگراوند: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-04-21، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی وەرگرتنی مامەڵەی حەجخوازان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی کوردستان: دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە





